ئێران چوار کەس بە تۆمەتێکی سەیر دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران چوار کەس بە تۆمەتێکی سەیر دەستگیر دەکات

دیمەنێكی ڕووداوەكە- میدیای نەیاری ئێران

ئاڤا نیوز


میدیای ئێران ڕایگەیاند حکومەتی وڵاتەکەیان چوار کەسی دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەوەی گرتەڤیدیۆی مشتومڕێکی نێوان ئاخوندێک و خانمێکیان بۆ میدیای نەیاری ئێران ناردووە، کە خانمەکە لە ڤیدیۆکەدا لەچکی زۆرەملێی بە سەرەوە نییە.


چیرۆکە سەرەکییەکە: ڤیدیۆکە لە نۆڕینگەیەکی شاری قومدا گیراوە، خانمێک، کە لەچکی زۆرەملێی بە سەرەوە نییە، ڕووبەڕووی ئاخوندێک دەبێتەوە کە وا دیارە ئاخوندەکە بە مۆبایلەکەی وێنەی ئەم خانمەی گرتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە. کەناڵی هەواڵیی ئێران ئینتەرناشناڵ، کە تاران وەک «میدیای دوژمن» سەیری دەکات، ڤیدیۆکەی پەخش کردووە.


لێدوانی فەرمی: ڕوحەڵڵا موسلیمخانی، جێگری داواکاری گشتیی قوم ڕایگەیاند: چوار کەس لە نێرەر و بڵاوکەرەوە سەرەکییەکانی ڤیدیۆکە بۆ "میدیای دوژمن" دەستگیر کراون.


باكگراوند: لە دوای تیرۆرکردنی ژینا ئەمینییەوە لە ساڵی 2022دا، کە شۆڕشی ژینای لێ کەوتەوە، مشتومڕەکان لەسەر جلوبەرگی زۆرەملێی خانمان لە ئێراندا زۆر بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان