دادگەی فیدراڵی عێراق: تاوەکو هەژماری فەرمانبەران تەواو دەبێت بە كاش مووچە بدەن

شەیری بکە لە:
دادگەی فیدراڵی عێراق: تاوەکو هەژماری فەرمانبەران تەواو دەبێت بە كاش مووچە بدەن

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

دادگەی فیدراڵیی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئەلیکترۆنی بڵاودەكاتەوە.


وێنە گەورەکە: دادگەی فیدراڵی عێراق، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پابەند دەکات بۆ ئەوەی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەران تەواو بکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات: "سەبارەت بەو ڕێکارانەی کە وەزارەتی دارایی گرتوویەتیە بەر لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی، کە لە بەرواری 21-02-2024 سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەرچووە، میکانیزمی پێويست هەیە، بۆیە پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هاوکاری وەزارەتی دارایی عێراق بکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەکە".


زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئەو کاتەی پڕۆسەی دروستکردنی هەژماری بانکی تەواو دەبێت، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق پارە بە کاش بۆ مووچەی مووچەخۆران خەرج بکات.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری تەمویل کردووە، کە دەکاتە ڕێژەی تەنیا 59٪ لەکۆی گشتیی مووچەی هەرێم و بێبەشکردنی ڕێژەی 41٪ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: