عێراق  482 تۆن ئارد و خۆراک ڕەوانەی غەززە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق  482 تۆن ئارد و خۆراک ڕەوانەی غەززە دەکات

وێنە- میدیای عێراق

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئاماژە بەوەدەدات، 482 تۆن ئارد و خۆراک لە ڕێگەی ئوردنەوە ڕەوانەی غەززە کرد.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە کاروانی پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە گەیشتە کۆگاکانی "غەباوی" لە ئوردن، کە پڕکرابوو لە ئارد و کەلوپەلی خۆراکی دیکە کە بڕەکەی 482 تۆن بوو.


لێدوانی فەرمی: یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: کاروانەکە ئارد و خۆراکی دیکەی لەخۆگرتبوو کە بڕی 482 تۆن بوو، ، بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی خێرخوازی ئوردن کەرەستەکان گەیێراونەتە کۆگاکانی غەباوی لە ئوردن.


ئەمەش بزانە: هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەززە لە چوارچێوەی پاڵپشتی وڵاتانی عەرەبی لە فەڵەستین دێت، ئەم ڕێوشوێنە بەشێکە لە پێشکەشکردنی هاوکاری و پشتیوانیی بۆ دانیشتوانی کەرتی غەززە کە بەهۆی جەنگەوە کاریگەریان لەسەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان