كێبڕكێی تەكنەلۆژیا لە نێوان ئەمریكا و چین گەرمتر دەبێت

شەیری بکە لە:
كێبڕكێی تەكنەلۆژیا لە نێوان ئەمریكا و چین گەرمتر دەبێت

ئاڤا نیوز


لە كاتێكدا چین لە بواری  تەكنەلۆژیادا ڕكابەڕێكی بەهێزی ئەمریكایە،  ئەمریكا هەوڵدەدات رێگری لە گەشەی تەكنەلۆژیای چینی بگرێت.


بۆچی گرنگە: ئەمریكا نایەوێت سووپای چین دەستی بە تەكنەلۆژیای نیمچە هێڵكار و زیرەكيی دەستكرد بگات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: جینا ڕایمۆندۆ، وەزیری بازرگانی ئەمریكا ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بە سنوورداركردنی هەناردەكردنی چین دەكەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریكا دەیەوێت ڕێگە لە سوپای چین  بگرێت،  دەستیان بە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو بگات، بۆ ئەمەش بەردەوام پێداچوونەوە بە بازنەی سنوورداركردنی هەناردەكردن لە دژی چین دەكەن.


باكگرواند: ئەمریكا بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2022، بۆ ڕێگریكردن لە پەرەپێدان و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مووشەكی هایپەرسۆنیك و زیرەكیی دەستكرد، سنوورداركردنی هەناردەكردنی لە دژی چین جێبەجێكرد، مەودای ئەم سنوورداركردنانە لە ساڵی 2023دا فراوانتر كرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ