لایەنە شیعەکان لەترسی خەزعەلی پەنا بۆ سەدر دەبەن

شەیری بکە لە:
موقتەدا سەدر، ڕێبەری باڵای ڕەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر - وێنە: سۆشیال میدیا

موقتەدا سەدر، ڕێبەری باڵای ڕەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەکاری دەکەن دوای دوو ساڵ لە دابڕان سەردانی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بکەن، بەڵام هێشتا سەدر ڕازی نەبووە و وەڵامی نەداونەتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت هادی عامری بنێرێت بۆ لای موقتەدا سەدر بەو پێیەی لە هەموو سەرکردەکانی دیکە زیاتر لە موقتەدا سەدرەوە نزیکە.

 

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکانی نزیک لە ڕەوتی سەدر پێیانوایە موقتەدا سەدر پێشنیازەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتدەکاتەوە.

 

بەقووڵی: بەشێکی چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانن لە هەڵکشانی هەژموونی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق بەهۆی ئامادەنەبوونی موقتەدا سەدرەوە، بۆیە دەیانەوێت سەدر بگەڕێتەوە بۆ سیاسەت و هاوسەنگی لەناو پێکهاتەی سیاسی شیعەدا دروست ببێتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: