سوپای تورکیا لە چیای ئاسۆس جێگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا لە عێراق - وێنە: العربیە

ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا لە عێراق - وێنە: العربیە

ئاڤا نیوز

 

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاشکرای دەکات "لە چوارچێوەی سنووردارکردنی بازنەی تیرۆر" تاوەکو باشووری چیای ئاسۆس لە سنووری پارێزگای سلێمانی سوپایان جێگیر کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای تورکیا دەیەوێت شوێنی مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە یەکجاری کۆنترۆڵ بکات؛ ئێستا سەربازانی تورکیا لە "چیای ئاسۆس" جێگیر بوونە و لەوێوە شوێنی مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە دەکەنە ئامانج.

 

لێدوانی فەمی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا پلانی ئەمنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە دژی پەکەکە نزیکەی شەش ساڵە بەردەوامە و نابێت لەوە زیاتر درێژە بکێشێت، دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت. 

 

زانیاریی زیاتر: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە کاریگەرەکانی سوپای تورکیا، چیای قەندیل ئەو قەندیلەی ڕابردوو نەماوە، کە لە ژێر دەسەڵاتی گەریلاکانی پەکەکەدا بووە"، یەشار گولەر وادەڵێت.

 

باکگراوند: زیاتر لە 40 ساڵە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا بەردەوامە؛ تورکیا بڕیاری داوە پێش هاوینی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە لە دژی پەکەکە، لە هەرێمی کوردستان و  عێراق بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ