یاسەمین مەقبەلی و تیمەكەی دەگەڕێنەوە سەر زەوی

شەیری بکە لە:
یاسەمین مەقبەلی و تیمەكەی دەگەڕێنەوە سەر زەوی

یاسەمین مەقبەلی

ئاڤا نیوز

دوای گەشتێكی 197 ڕۆژی بۆ بۆشایی ئاسمان، تیمێكی چوار كەسی كە كچێكی كوردیان لەگەڵە، دەگەڕێنەوە سەرزەوی.

چیرۆکی سەرەکی: شەش مانگ پێش ئێستا ناسا كەشتی سپەیس ئێكسی بە پێنج کەشتیوانەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانی كرد، بڕیارە ئەمڕۆش بگەڕێنەوە سەر زەوی.

بۆچی گرنگە: کاپتنی کەشتییەکە كچێكی كوردی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە بە ناوی یاسەمین مەقبەلی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: كەشتییەكە لە 26ی ئابی 2023 بەڕێكەوت، دوای 197ڕۆژ دەگەڕێتەوە شوێنەكەی خۆی، كەشتیوانەكان لە ماوەی گەشتەكەیاندا بەتەواوەتی پەیوەندییان بە وێستگەكانیانەوە هەبووە.

زانیاریی زیاتر: كەشتی سپەیس ئێكسی ئەمریكی و كەشتی مۆگنسنی دەزگای گەڕانی یابانی، لە ماوەی گەشتەكەدا لە پەیوەندیدا بوون بۆ گواستنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەكان لەگەڵ یەکتر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان