لە کەرکووک هەر کەسێک بە بەرچاوی ڕۆژووگران خواردن بخوات زیندانی دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک هەر کەسێک بە بەرچاوی ڕۆژووگران خواردن بخوات زیندانی دەکرێت

چەن هاووڵاتییەک لە کاتی ڕۆژووشکاندن، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز


لە کەرکووک چەند بڕیار و ڕێنماییەک لەبارەی مانگی ڕەمەزان دەردەکرێن و سزای تووندیش بۆ سەرپێچیکاران دادەنرێت.


چیرۆکی سەرەکی:  ئەمڕۆ سێشەممە قایمقامیەتی کەرکووک بڕیار و ڕێنماییەکانی پەیوەست بە مانگی ڕەمەزانی بڵاوکردەوە، گرنگترینیان بریتیبوون لە ؛

- داخستنی دووکانەکانی خواردنەوە کحولییەکان.

- داخستنی ئەو خواردنگە و کافێیانەی بەشێوەیەکی پەسەندنەکراو بەرهەمەکانیان پێشکەش.

- سزادانی ئەو کەسانەی بەڕۆژوونین و بە بەرچاوی خەڵکەوە خواردن و خواردنەوە دەخۆن و دەخۆنەوە.


لێدوانی فەرمی: هاوڕێ زەنگەنە، بەڕێوەبەری کارگێڕیی قایمقامیەتی کەرکووک  بە ئاڤا نیوز گوت "هەر کەسێک لەبەردەمی ڕۆژوووانان خواردن بخوات، لەلایەن پۆلیسی کەرکووکەوە ڕێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر و سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت."


لەلایەکی دیکەوە: قایمقامیەتی کەرکووک لەڕێگەی لیژنەی هاوبەشەوە چاودێری نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان بەتایبەت گۆشتی سوور دەکات و لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: