پارێزگاری نوێی سەڵاحەددین هەڵدەبژێردرێت

شەیری بکە لە:
دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین - وێنە: ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین

دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین - وێنە: ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری سەڵاحەددین کردەوە، 21 ئەندامی جەماهیری وەتەنی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بەربژێرن.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 12-03-2024 عادل عەبدولسەلام، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بە نووسراوی فەرمی، دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری سەڵاحەددین کردەوە و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە پارێزگارێکی نوێ هەڵبژێردرێت.

 

لێدوانی فەرمی: "21 کەس لەنێو لیستی جەماهیری وەتەنی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگار بەربژێر کردووە، چانسی بەدر مەحموود فەحل لە هەموویان زیاترە، بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەبو مازن ببێت بە پارێزگار."
یاسین محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین وای بە ئاڤا نیوز گوت.

 

ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: بەگوتەی یاسین محەممەد، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن بەشداربن، پۆستی جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەرێکی گشتییان پێدەدرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 17-02-2024، سەرۆككۆماری عێراق، ڕەتیكردەوە فەرمانی سەرۆكایەتی دەربكات بۆ دەستنیشانكردنی ئەحمەد جبووری وەک پارێزگاری سەڵاحەددین، جگە لەو پارێزگایە لە دیالە و کەرکووکیش پۆستەکان دابەش نەکراون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ