ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و حووسییەکان لە دەریای سوور چڕتر بووەتەوە

شەیری بکە لە:
کەشتییەکی بارهەڵگر لەنێو دەریای سوور - وێنە: الاعلام الحربی الیمنی

کەشتییەکی بارهەڵگر لەنێو دەریای سوور - وێنە: الاعلام الحربی الیمنی

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، هێرشە دژ بە یەکەکانی ئەمریکا و حووسییەکان لە دەریای سوور زیاتر دەبێت، حووسییەکانیش هەڕەشەی چڕترکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: فەرماندەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، شەش هێرشیان کردووەتە سەر حووسییەکان و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ژێر ئاو و "18 مووشەکی بالیستیکی دژە کەشتی"ـیان لە ناوچەکانی یەمەن لەژێر کۆنترۆڵی حووسیەکانیان لەناوبرد.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوێنێ کەشتیی (پینۆکیۆ)ـی سەنگاپورە، کە "ئاڵای لیبیریای هەڵکردبوو"، لە باشووری ڕۆژئاوای بەندەری یەمەن لە ئەلسەلیف کراوەتە ئامانج.

 

لەلایەکی دیکەوە: چەکدارانی حووسی بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان گرتە ئەستۆ و ڕایانگەیاند، وەک پاڵپشتییەک بۆ دانیشتووانی غەززە لە مانگی ڕەمەزاندا هێرشەکانیان "تووندتر" دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: