سەرۆکوەزیرانی عێراق: خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دادەنێین
- عێراق
- 12 ئازار
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە پاساوەکانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتاییان هاتووە و داعش ناتوانێت مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دروست بکات، بۆیە خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دادەنێن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێیکەوتووە، پرووشکی شەڕ بەر عێراقیش کەوتووە، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە چەندین جار هێرشکرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا، لەبەرامبەردا ئەمریکاش وەڵامدانەوەی هەبوو، بۆیە عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای کرد لە وڵاتەکەی.
بۆچی گرنگە: بەهۆی گفتوگۆی حکومەتی عێراقەوە بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا وەستێنراون.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی شەرقیە کردووە و باسی لە چەندین پرسی ناوخۆ و دەرەکیی پەیوەست بە ناوچەکە کردووە، ئەمە بەشێک لە گوتەکانییەتی:
• ناکۆکییە سیاسییەکان بەربەستیان لەبەردەم زۆرینەی دەستکەوتەکان دروستکرد
• حکومەتەکەم، تاکە حکومەتە بەوە تۆمەتبار نەکرا لە پێکهێنانیدا دەستوەردانی دەرەکی نەبوو
• پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێویستی بە پەسەندکردنی یاسا هەیە لەلایەن پەرلەمانەوە
• حکومەت بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی
• هیوادارم ئەو هەستیارییەی کە هەندێک لایەنی سیاسی هەیانە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نەمێنیت و نیگەرانیی و هەستیارییەکی بێ پاساوە
• زیاتر لە 1540 پرۆژەی لەکارکەوتوو لە ساڵی 2005 تاوەکو ئیستا بۆ حکومەتەکەی من ماونەتەوە
• هیچ وڵاتێک ناڕازی نەبووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە ساڵی 2025 لە عێراق، وەڵامدانەوەی ئەرێنی هەبووە لەمبارەیەوە
• حکومەت ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان
• ڕێگری لە بەکارهێنانی داهاتی گشتیی دەوڵەت لە هەڵبژاردنەکان دەکەم
• هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان باشتربوو لەوانەی پێشووتر
• حکومەتی ناوەندی ڕێز لە دەسەڵاتەکانی نامەرکەزی دەگرێت
• سەرکەوتنی حکومەتە خۆجێیەکان سەرکەوتنی حکومەتی ناوەندییە
• پاساوەکانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتاییان هاتووە
• داعش ناتوانێت مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دروست بکات
• لەڕووی هەواڵگرییەوە هێندە پێشکەوتوون یارمەتی وڵاتانی دیکەش دەدەن
• کار دەکەین بۆ دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەوەش بە مانای پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نیودەوڵەتی نییە
• ئەمریکا تێگەیشتووە لە داواکاری عێراق بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
هەردوو جووتیارە کوردەکەی سنووری سەرگەڕان ئازاد کران
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
تەیف سامی کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی بە فەرمی دەست بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
23 تشرینی دووەم
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
23 تشرینی دووەم
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
23 تشرینی دووەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق شەرمەزار دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی دانیشتووان دەست پێدەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت هاووڵاتییان لە نزیک بارەگای گرووپە چەکدارەکان دووربکەونەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێنج هەزار و 500 مێگاوات کارەبا لە دەستدەدات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای کارگێڕیی عێراق کۆبوونەوەی لەبارەی سکاڵاکەی تایبەت بە کەرکووک دواخست