کاتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا دەکرێت

شەیری بکە لە:
کاتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا دەکرێت

پەرلەمانی عێراق- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ بڕیار لە گۆڕینی کاتی دانیشتنەکانی پەرلەمان درا.

 

بۆچی گرنگە: بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاتژمێرێک دەوامی فەرمانگەکان کەمکراوەتەوە، گۆڕینی کاتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیش لەوچوارچێوەیەدایە بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران بەڕۆژوو دەبن.


لێدوانی فەرمی: لە دانیشتنی ئەمڕۆ دوو پێشنیاز کرا، یەکێکیان ئەوەبوو کاتی دانیشتنەکان بگۆڕێت بۆ شەوان، پێشنیاری دووەم ئەوەبوو کاتەکەی بگۆڕدرێت بۆ دووی دوانیوەڕۆ، بەزۆرینەی دەنگ پێشنیاری دووەم پەسەندکرا. کوردە عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.


زانیاریی زیاتر: کاتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق  دیاریکراو نییە، بە گوێرەی کارنامەی دانیشتن ماوەکەی درێژدەبێتەوە. ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وای گوت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ