لە زاخۆ نرخی کەلوپەل لە بەشێک لە جێگەکان دادەبەزێنرێت

شەیری بکە لە:
لە زاخۆ نرخی کەلوپەل لە بەشێک لە جێگەکان دادەبەزێنرێت

ئاڤا نیوز


بۆ هاوکاریکردنی هاونیشتیمانیان تا بتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن، زیاتر لە 20 جێگەی بازرگانی لە زاخۆ نرخی کەلوپەلەکانیان کەم دەکەنەوە.


بۆچی گرنگە: بە کەمکردنەوەی نرخی کەلوپەل لەو جێگە بازرگانیانە، وادەکات بەشێک لە بازرگانانی دیکە چاو لەوان بکەن و نرخی کەلوپەلەکانیان لەمانگی ڕەمەزاندا داببەزێنن.


لێدوانی فەرمی: کوڤان ئاڤدەل، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو بازاڕی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نرخی کەلوپەلەکان کەمکراوەتەوە.


زانیاریی زیاتر: 20 جێگەی بازرگانی کە لە مارکێت و گۆشتفرۆش و مۆڵ پێکدێت، نرخی کەلوپەلەکانیان لەم مانگەدا کەمکردووەتەوە. بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وای گوت.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: