شاندێكی كەنەدا سەردانی ئەو شوێنانە دەكات كە ئێران هێرشی كردنەسەر

شەیری بکە لە:
شاندێكی كەنەدا سەردانی ئەو شوێنانە دەكات كە ئێران هێرشی كردنەسەر

شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی

ئاڤا نیوز


شاندێکی کەنەدا کە ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان و سیناتۆر لەخۆ دەگرێت، بەم نزیکانە سەردانی ئەو شوێنانەی هەولێر دەكەن كە ئێران هێرشی كردووەتەسەر.


چیرۆکی سەرەکی: سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی کەنەدای کردووە و داوای نیشاندانی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردووە.


بۆچی گرنگە: ئەو شاندەی سەردانی شوێنی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران دەکەن و لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیاندا بریندارانی ئەو هێرشە مووشەکییە بەسەر دەکەنەوە.


لێدوانی فەرمی: پەرلەمانی کەنەدا، پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی ، بەڵێنی دا دەنگی ئێمە بگەیێنێتە حکومەتی کەنەدا، ئەو ستەمەی کە ئێران و سوپای پاسداران لە هەولێری دەکات، هەڵوێستی ڕژدی لەسەر وەربگیرێت. شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، وای بە ئاڤا نیوز گوت.


باکگراوند: شەوی دووشەممە 15-03-2024، بەهۆی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: