بایدن لە پەیامی پیرۆزبایی ڕەمەزاندا ئاماژە بە ئازاری فەڵەستینییەکان دەکات

شەیری بکە لە:
بایدن لە پەیامی پیرۆزبایی ڕەمەزاندا ئاماژە بە ئازاری فەڵەستینییەکان دەکات

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزاندا، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێویستیی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەکاتەوە. بایدن دەڵێت ئازاری خەڵکی فەڵەستین لەپێش چاویەتی.

وێنە گەورەکە: جۆ بایدن لە پەیامی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزاندا داوای بەلایەنی کەمەوە شەش هەفتە ئاگربەستی کرد، هاوکات جەختی لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کردەوە.

پەیامی فەرمی: بایدن لە پەیامەکەیدا دەڵێت:  "ئەم مانگە پیرۆزە کاتی تێڕامان و نوێبوونەوەیە. ئەمساڵ لە کاتی ئازارێکی مەزندایە. شەڕی غەززە ئازارێکی زۆری لە سەر خەڵکی فەڵەستیندا سەپاندووە". 

زیانە سەرەکییەکان: بایدن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد زیاتر لە 30 هەزار فەلەستینی کوژراون، زۆربەیان مەدەنین، لەنێویشیاندا هەزاران منداڵ هەن. هەندێکیان ئەندامانی خێزانە مسوڵمانە ئەمریکییەکانن.  نزیکەی دوو ملیۆن کەس ئاوارەن؛ زۆربەیان پێویستیی خێرایان بە خۆراک، ئاو، دەرمان و سەرپەنا هەیە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕی غەززە بەردەوامە و بەگوێرەی نوێترین ئاماری قوربانیان کە وەزارەتی تەندروستیی غەززە بڵاوی کردووەتەوە تا ئێستا 31 هەزار و 112 کەس کوژروان و 72 هەزار و 760 کەسیش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان