15 هەزار گوێرەکە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن

شەیری بکە لە:
15 هەزار گوێرەکە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن

گوێرەکەکان لە وڵاتانی بەڕازیل، هەنگاریا و چیک و ژمارەیەک وڵاتی دیکەوە هاوردە دەکرێن، سەرچاوە: ماڵپەڕی pinalcentral

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور، 15 هەزار گوێرەکە لە ڕێگەی تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.

وێنە گەورەکە: ماوەیەکە نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و هەندێک ڕۆژ گەیشتووەتە نزیکەی 25 هەزار دینار، هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستانیش دەستیان بە کۆمەڵێک ڕێکار کردووە بۆ دابەزاندنی.

لێدوانی فەرمی: د. نشتیمان عارف، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "هاوەردەکردنی ئاژەڵ لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل زیاد بووە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 15 هەزار گوێرەکە هاوردەبکرێن".

زانیاری زیاتر: ئەو گوێرەکانە لە وڵاتانی بەڕازیل، هەنگاریا و چیک و ژمارەیەک وڵاتی دیکەوە هاوردە دەکرێن و هەمووشیان پشکنینیان بۆ کراوە و بەپێی مەرجەکان ڕێگەپێدراون.

لەلایەکی دیکەوە:  نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی گۆشت و سەرجەم پێداویستییەکانی دیکە لە مانگی ڕەمەزان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک دەکەن. 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: