بۆ هەڵبژاردنی کوردستان هیچ سندووقێکی دەنگدان لە دەرەوە دانانرێت

شەیری بکە لە:
بۆ هەڵبژاردنی کوردستان هیچ سندووقێکی دەنگدان لە دەرەوە دانانرێت

دیمەنێک لە پرۆسەی دەنگدان، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

شەش هەزار وێستگەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێن، لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستانیش هیچ سندووقێک بۆ دەنگدان دانانرێت.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوز گوت، دەستمان بە ئامادەکاری کردووە بۆ هەڵبژاردن، بودجەی پێویستمان لەبەردەستدایە و هیچ گرفتێکمان نییە.

زانیاریی زیاتر: بۆ ئەم هەڵبژاردنە هیچ سندووقێکی دەنگدان لە وڵاتان دانانرێت و دەنگدەرانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان دەیان هەزارە، ئەگەر نەگەڕێنەوە بێبەش دەبن لە دەنگدان.

لەلایەکی دیکەوە: کۆمیسیۆن ماوەى پێشکەشکردنى ناوى بەربژێرانی دیاری کردووە، لە 13ى ئادار دەرگاى پێشکێشکردن دەکرێتەوە و تاوەکو 22ى ئادار بەردەوام دەبێت.

بۆچی گرنگە: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پشت بە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەبەستێت، ئەمەش بژاردەیەکی باشە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی شەفاف.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: