عێراق سنوورەکانی لەگەڵ ئێران تەلبەند دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق سنوورەکانی لەگەڵ ئێران تەلبەند دەکات

ژمارەیەک سەربازی عێراقی، سەرچاوە شەرقلئەوسەت

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق پلانی گەورەترین بەربەستی تەلبەندیی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەکات.

وێنە گەورەکە: بۆ یەکەمجارە لەدوای ساڵی 2003 ەوە حکومەتی عێراق سنوورەکانی بە تەلبەند لەگەڵ ئێران تووند دەکات.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: جێبەجێکردنی پلانەکە دوێنێ یەکشەممە دەستیپێکردووە، تەلبەندکردنی سنووری نێوان عێراق و ئێران لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە لە مەندەلی و قەزانیەوە دەستپێدەکات تاوەکو پارێزگاکانی سلێمانی و واست.

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە سنوورەکان تاوەری چاودێری دادەنرێن و کامێرای پێشکەوتوویان بۆ دابین دەکرێت.

هۆکارە زانراوەکان: پرۆسەکە بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوورە لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لە هەر حاڵەتێکی قاچاخی و دزەکردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: