لە هایتی مانگێک باری نائاسایی ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
لە هایتی مانگێک باری نائاسایی ڕادەگەیێنرێت

ژمارەیەک کارمەندی ئەمنی لە شەقامێکی هایتی، سەرچاوە: BBC

ئاڤا نیوز

نائارامییەکانی هایتی بەردەوامن و باری نائاسایی بۆ مانگێک درێژدەکرێتەوە، هاوکات ئەمریکا بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی دەکشێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: تووندوتیژییەکانی هایتی بەردەوامن و گرووپ و باندە تاوانکارییەکان بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی پۆلیس، بەندیخانە و فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە.

هۆکارە زانراوەکان: جیمی باربەکیو شێریزایەر، سەرکردەی باندی ناسراو بە G9، ڕێبەرایەتیی هێرشەکان دەکات. ئەو داوا دەکات ئاریێڵ هێنری، سەرۆکوەزیرانی هایتی واز لە دەستەڵات بهێنێت.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمریکا ژمارەی کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکەی لە پۆرتۆ پرینس، پایتەختی هایتی کەمکردوونەتەوە و ڕێککارە ئەمنییەکانیشی زیاتر کردوون. 

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: جیمی باربەکیو هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر سەرۆکوەزیران واز لە دەستەڵات نەهێنێت شەڕی ناوخۆ ڕوودەدات و لەوانەیە کۆمەڵکوژی لێبکەوێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: