ئاڤا میدیا پرۆژەیەكی میدیایی پێشكەش بە دەڤەری بادینان کرد

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پرۆژەیەکی دیکەی گرووپی میدیایی ئاڤا بە کۆمەڵێک پڕۆگرام و بابەتی هەمەڕەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستی بە پەخش کرد.

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی کار و پرۆژەکانی ئاڤا میدیا گرووپ بە دروشمی (نە کراوە نە بینراوە)، ئەمڕۆ یەکشەممە سۆشیاڵ میدیا و ڕادیۆی ئاڤا بەهدینان دەستبەکار بوون.

بۆچی گرنگە: ستافێکی پرۆفیشناڵ و ئەکادیمی کە خەمیان خەمی خەڵکە و خۆشەویستی خەڵکن لە ئاڤا بەهدینان کاردەکەن و دەبێتە  دەنگ و ڕەنگی دەڤەرەکە .

دەستووری ئاڤا: ئەوەی کاری لەسەر دەکرێت بەوردی بیری لێکراوەتەوە ئینجا بڕیاری لەسەر دراوە، لە هەر بڕیاردانێکدا بەها باڵاکان و خێزان سەنتەر بووە، لەسەر ئەو بنەمایەش جگە لە هەواڵ، چەندین بەرنامەی کۆمەڵایەتی، هونەری و سەرگەرمی بە مۆرکی کوردانە لە ئاڤا بەهدینان دەبینن.

زانیاریی زیاتر: ئاڤا بەهدینان بۆ مانگی ڕەمەزان کۆمەڵێک بەرنامەی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەبێت، دیارترینیان پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی ڕۆژانەیە لەلایەن ئەکتەرە دیارەکانی بادینان؛ خەلۆ و جەلۆ.

ئەمەش بزانە: گرووپی میدیایی ئاڤا پێکدێت لە تەلەڤزیۆن (لە ئایندەیەکی نزیک دەکرێتەوە)، پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی ئاڤا نیوز، کەناڵی ناوخۆیی ئاڤا سپۆرت، ئاڤا بەهدینان، ئاڤا کیدس و ئاڤا سکوڵ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: