کۆمیسیۆن: حەوت لیست و 29 کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمارکردووە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: حەوت لیست و 29 کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمارکردووە

دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی کاروباری پارتەکان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆن

ئاڤا نیوز

تاوەکو ئیستا تەنیا حەوت لیست و قەوارەی سیاسی و 29 کاندیدنی سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆمارکردووە، سبەش کۆمیسیۆن لایەنەکان بە میکانیزمەکانی هەڵبژاردن ئاشنا دەکات.

وێنە گەورەکە: بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 39 لیست و قەوارەی سیاسی دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن. سبەی دووشەممە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەمەبەستی ئاشناکردنیان بە میکانیزمەکانی هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە.

بۆچی گرنگە: ڕۆژی 14-03-2024 دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی لیست و قەوارە سیاسییەکان و بەهۆی کەمی کاتیش بۆ ئامادەکارییەکان کە 10-6ی ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت، زەحمەتە وادەکە دریژبکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی کاروباری پارتەکان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: مەرجە لایەنە بەشداربووەکان پاکانەی دەستەی دەستپاکی لیست و بەربژێرەکانیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن، تا ئێستا حەوت لایەنی سیاسی و  29 کاندیدی سەربەخۆ فۆرمی بەشداربوونیان پڕکردووەتەوە.

زانیاریی زیاتر: تێچووی مامەڵەی بەربژێری سەربەخۆ یەک ملیۆن دینارە، بەربژێر لەنێو لیست پێنج ملیۆن دینار و بەربژێری نێو هاوپەیمانێتییەکان 10 ملیۆن دینارە.

گۆشەیەکی دیکە: بەربژێرانی دانیشتووی ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (سنووری ماددەی 140) مافی دەنگدان و خۆبەربژێکردنیان نییە، چونکە ئامێری ئەلیکترۆنی کارتەکانیان ناخوێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: