ئەمریکا پێشنیازێکی نوێی ئاگربەست دەخاتە بەردەم ئیسرائیل و حەماس

شەیری بکە لە:
ئەمریکا پێشنیازێکی نوێی ئاگربەست دەخاتە بەردەم ئیسرائیل و حەماس

دیمەنێک لە ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە بەهۆی شەڕەوە؛ سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

هەوڵ و گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا ئەمریکا پێشنیازێکی نوێی خستووەتە بەردەم ئیسرائیل و حەماس.

وێنە گەورەکە: پێشنیازەکەی ئەمریکا زیاتر ڕەهەندی مرۆیی هەیە و جەخت لەسەر یارمەتیدانی خەڵکی مەدەنی دەکاتەوە.  

نێوەڕۆکی پێشنیاز:
بەگوێرەی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکا، ئیسرائیل بۆ ماوەیەک هێرشەکانی دەوەستێنێت، لەم ماوەیەدا ئاسانکاریی بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان، بونیاتنانەوەی نەخۆشخانە و نانەواخانەکان و گەڕاندنەوەی ئاو و کارەبا بۆ غەززە دەکرێت. 

زانیاریی زیاتر: هەردوو لایەنی ئیسرائیل و حەماس پابەند دەبن بە ئازادکردنی منداڵان، ژنان و کەسانی بەتەمەن کە لەلایەن هەردوولا بە دیل گیراون. هەروەها گەرەنتیی گەڕانەوەی هەنگاو بە هەنگاوی ئاوارەکان لە باشوور بۆ باکووری غەززە دەدرێت. 

لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل حەماسی بە ڕێگریکردن لە گەیشتن بە ئاگربەست پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە، سوپا بۆ گەڕاندنەوەی دیلەکان درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: