ئاڤا نیوز
بۆ ساڵی نوێی خوێندن گۆڕانکاری لە پرۆگرامی بەشێکی ماددەکانی خوێندن دەکرێت، گۆڕانکارییەکەش پۆلی یەک تاوەکو 12 دەگرێتەوە.
وێنەگە گەورەکە: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی پڕۆژەی گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندن کە دوو ساڵ و نیوە دەستیپێکردووە، لە ساڵی نوێوە گۆڕانکاری 100% لە چەند ماددەیەکدا دەکات.
بۆچی گرنگە: بەشێک لە ماددەکان لە پڕۆگرامی ئێستا بەتایبەت زانستە مرۆییەکان ئاڵۆزن و فێرخواز بە زەحمەت دەتوانێت لێیان تێبگات و سوود لە زانیارییەکان وەربگرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەپێناو گەشەسەندنی زیاتری پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە بەشێکی ماددەکانی خوێندن دەکەین."
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی نوێی خوێندنەوە وانەکانی ئینگلیزی لە پۆلی یەک بۆ 12، بیرکاری قۆناغی سێ و چوار، جوگرافیا و مێژوو 10 و 11، ئابووری 10، 11 و 12، کوردی قۆناغەکانی 5، 6 و 7 بەتەواوەتی دەگۆڕدرێن.
لەلایەکی دیکەوە: حەسەن سەرتیپ، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بودجە بۆ گۆڕینی کتێبی زمانی ئینگلیزی دراوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی کۆمپانیاکان بیرۆکەی خۆیان پێشکەش بکەن، دەبێت وەڵامێکی بڕواپێکراوی ئەوە بدەنەوە قوتابی لە پۆلی چەند دەتوانێت بە ئینگلیزی قسە بکات."
ئەمەش بزانە: کتێبی کوردی پۆلی یەک ئێستا کراوە بەئەلیکترۆنی و کارئاسانی تەواو بۆ فێربوونی قوتابیان کراوە، جگە لەوەش تێنووسێکی لەگەڵە گرنگی بە لایەنی نووسین دەدات، لەسەر تێنووسەکە بارکۆدێک بەردەستە قوتابیان دەتوانن لە دەرەوەی ناوەندەکانی خوێندن و تەنانەت دەرەوەی وڵاتیش چالاکی تێدا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا