وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە پەیامی كەسایەتییە ئاینییەكان بڕیارێك دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە پەیامی كەسایەتییە ئاینییەكان بڕیارێك دەدات

د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای بۆردی ئایینی

ئاڤا نیوز

د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی باڵای بۆردی ئایینی كۆدەبێتەوە و بڕیارێك سەبارەت بە پەیامی كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی دەدات.

 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر داکۆکیکردن لەسەر پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پابەندبوون بە كلتووری فرەیی و قبوڵکردنی یەکتری لەنێوان هزرمەندان و ئاراستە جیاوازەکانی ئایینی ئیسلام، کە پێویستە لە چوارچێوەی دەربڕینی ئایینیدا، ڕێز لە یەکتری بگرن.

زانیاریی زیاتر: لە كۆبوونەوەكەدا پێداگری لە جیاكردنەوەی ڕای كەسی كرایەوە لەوەی ناكرێت قسەی تایبەتی كەسایەتییەكی ئایینی گشتاندنی بۆ بكرێت.

قووڵتر: لیژنەی باڵای بۆردی ئایینی بڕیاری دا کە بە پێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دەستکراوە دەبێت لە بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە هەرکەسێکی سەرپێچیکار کە لە هەر ئاست و پلەیەک دابێت، چونکە ئاسایشی فیکری بەشێکە لە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی و دەستکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستانیش لە سەرووی هەموو ململانێیەکەوەن .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: