ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا و ئەرمینیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا دەڵێت وڵاتەکەی بیر لەوە دەکاتەوە ببێتە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەڵکشانی گرژییەکانیان لەگەڵ ڕووسیادا پەیوەندیی پتەوتریان لەگەڵ ڕۆژئاوادا هەبێت.
وێنە گەورەکە: لە ڕاپەڕینی ساڵی 2018 ەوە کە نیکۆل پاشنیان بووەتە سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکادا پتەوتر کردووە، ئەمەش چەندینجار ڕووسیای هاوپەیمانە کۆنەکەی تووڕە کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئارارات میرزۆیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەرەتەی تورکیدا ڕایگەیاندووە: "ئێستا زۆر دەرفەتی نوێ لە ئەرمینیا تاوتوێ دەکرێن، بۆیە نهێنی نییە گەر بڵێم یەکێک لەوانە ئەوەیە ببینە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا".
گۆشەیەکی دیکە: ئەرمینیا چەندینجار ڕایگەیاندووە هاوپەیمانێتییەکەی لەگەڵ ڕووسیادا نابێتە هۆی بەشداریکردنی لە شەڕی ئۆکرانیادا.
هۆکارە زانراوەکان: ئەرمینیا چەندجارێک ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کردووە هەوڵدەدات حکومەتی وڵاتەکەی لاواز بکات. نیگەرانە لەوەش لە دژی ئازەربایجانی کۆنەنەیاریدا بەرگریی لە ئەرمەنستان نەکردووە، بەپێچەوانەوە لە ساڵانی ڕابردوودا باکۆ لە مۆسکۆ نزیکتر بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت