ئێران یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکات

ئاڤا نیوز

نووسینگەی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشبینی دەکات ڕۆژی سێشەممە 12ی مانگ یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان بێت.

بۆچی گرنگە: دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان  و دواتر جەژن لەنێوان وڵاتانی سوننە مەزهەب و شیعە مەزهەب بۆچوونی جیاوازی لەسەرە و زۆربەی ساڵەکان هاوڕانین.

لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەزا مووەحید نەژاد، ئەندامی دامەزراوەی بینینی مانگی سەر بە نووسینگەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: "ئێوارەی دووشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و ڕۆژی سێشـەممە 12ی مانگ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە."

باکگراوند: پێشتر نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق  12ی ئەم مانگەی وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان و 11-4ی وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکردبوو، ئەمەش لەکاتێکدایە وڵاتە سوننە مەزهەب وەک سعودیە و میسر و تورکیا پێشبینی دەکەن 11ی مانگ یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان