سبەی دوایین ڕۆژی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانە

شەیری بکە لە:
سبەی دوایین ڕۆژی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانە

ئامێرێکی ئەلیکترۆنی دەنگدان، وێنە، محەممەد شوانی -ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

دوای دووجار درێژکردنەوە، سبەی یەکەمشەمە دوایین ڕۆژی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانە و جارێکی دیکە درێژناکرێتەوە.

وێنە گەورەکە: لەم هەڵبژردنە 3 ملیۆن و 641 هەزار و 566 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، وێڕای ئەوەی لەدایکبووانی ساڵی 2006 کە یەکەمجارە مافی دەنگدانیان دەبێت پێویستە کارتی دەنگدان دەربهێنن، کارتی کۆنی دەنگدان کە وێنەی دەنگدەری لەسەر نییە بەکارنایەت و پێویستە کارتەکە نوێبکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوز گوت: سبەی یەکشەممە کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ دوایین وادەیە و جارێکی دیکە درێژ ناکرێتەوە.

بۆچی گرنگە: تاوەکو ئێستا دەیان هەزار هاونیشتمانی مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی دەنگدانیان نەکردووە، بێ کارتی دەنگدانیش ناتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.

باکگراوند: ڕۆژی 10-06-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.  لە سەرەتای مانگی ڕابردووشەوە تاوەکو ئێستا تەنیا 109 هەزار کەس مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی كارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان