شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕێگەیەکی سەرەکی لە ئامێدی دادەخات

شەیری بکە لە:
ڕێگەی  نێوان قەزای ئامێدی و دێرەلووک  - تایبەت بە ئاڤا

ڕێگەی نێوان قەزای ئامێدی و دێرەلووک - تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

بەهۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕێگەی سەرەکیی نێوان قەزای ئامێدی و دێرەلووک بۆ ماوەیەک داخرا.


چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەریلاکانی پەکەکە لە نزیک ئامێدی هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای تورکیا و ڕووبەڕووبوونەوە ڕووی دا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: نیهاد حوسێن، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕەکە
بۆ ماوەیەک ڕێگەی نێوان ئامێدی و ناحیەی دێرەلووک داخرا، وێڕای دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ، قەرەباڵغییەکی زۆر لە ڕێگاکە دروست ببوو، بەڵام دوای نیو کاتژمێر ڕێگاکە کرایەوە.

بۆچی گرنگە: ناکۆکییەکانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا چەند ساڵێکە مەترسی لەسەر ژیان و کاروباری ڕۆژانەی هاونیشتمانیانی مەدەنی لەو دەڤەرە دروستکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: