مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان دوو مووچە پێکەوە وەردەگرن

شەیری بکە لە:

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە بەم نزیکانە دوو مووچە پێکەوە وەربگرن.

وێنە گەورەکە: ماوەی حەوت مانگە فەرمانی دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرچووە، لە مانگی 11 ـەوە بەشێکی زۆری مامۆستایانی گرێبەست تەنیا یەک شایستەی داراییان بۆ خەرجکراوە و هۆکارەکەیشی بۆ ڕۆتیناتی ئامادەکردنی لیست و نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەگەڕێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە زانکۆکان ڕۆتیناتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وەزارەتی دارایی بووە بەشێکی زۆری ڕۆتیناتەکان چارەسەر کراون.

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، "لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری تەنسیقمان کردووە، دوای ئەوەی وەزیری دارایی واژۆی لەسەر گرێبەستەکان کرد، پێش جەژن هەوڵدەدەین شایستەی دارایی مانگەکانی یەک و دوو ی مامۆستایانی گرێبەست خەرج بکرێت."

ئەمەش بزانە: چوار هەزار و 104 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەگرێبەستکراون، شایستەی دارایی مانگانەیان لە نێوان 400 هەزار بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینارە.

شەیری بکە لە: