ساتی چاودێریكردنی مانگ- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێمی كوردستان، بە هەماهەنگی لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی باڵای بینینی مانگ ڕایگەیاند: ئێوارەی سبەی یەكشەممە 10⁄ 3⁄ 2024 كاتژمێر 5:30 ئێوارە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كۆدەبێتەوە و لە چەند شوێنێكی جیاوازی كوردستان چاودێری بینینی مانگ دەكەن و لەسەر بنەماو بەڵگە شەرعییەكان بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدات.
لەلایەكی دیكەوە: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: سبەی یەکشەممە 10-03-2024 لە دەیان شوێنی جیاواز بەتایبەت لە سلێمانی - گڵە زەردە و دهۆک - چیای زاوا لە کاتژمێر 5:30 چاودێری بینینی مانگ دەکەین..
باكگراوند: پێشتر ئەنجوومەنی باڵای فەتوای میسر ڕایگەیاندبوو، بەپێی شیكارییە فەلەكناسییەكان ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئادار یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و مانگ دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 50 خولەک لەمەوپێش
"سێوی سوور" ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکات
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
ماڵی وەفایی ساڵانە چوار پێشبڕکێ ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتووچۆ کاریگەریی ئەرێنی بەسەر ژینگەوە هەبوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کاسبکاران لە قەدەخەی هاتووچۆدا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: گەندەڵی لە عێراق گەیشتووەتە ئاستێكی كۆنتڕۆڵنەكراو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک ملیۆنێک و 900 هەزار کەسە