پێنتاگۆن: 60 ڕۆژمان بۆ درووستكردنی "بەندەری غەززە" پێویستە

شەیری بکە لە:
پێنتاگۆن: 60 ڕۆژمان بۆ درووستكردنی "بەندەری غەززە" پێویستە

دیمەنێكی غەززە- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە درووستکردنی بەندەرێکی تایبەتدا بە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە، پێنتاگۆن ڕایگەیاند تەواوکردنی ئەو بەندەرە 60 رۆژی دەوێت.


بۆچی گرنگە: زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی غەززە لەژیر هێڵی سووری برسێتیدان، دروستکردنی ئەو بەندەرە بەشێک لەو قەیرانە چارەسەر دەکات.


لێدوانی فەرمی: پات ڕایدەر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی پێنتاگۆن ڕایگەیاند: ئەم ئەرکە لە ژێر فەرماندەیی گواستنەوەی ئەمریکا دەبێت و لەلایەن لیوای گواستنەوەی حەوتەمەوە لە بنکەی هاوبەشی لانگلی-یوستیس لە ویلایەتی ڤێرجینیا و هێزەکانی دیکەوە بەڕێوەدەچێت. درووستکردنی بەندەرەکە 60 رۆژی پێویستە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دروستکردنی ئەو بەندەرە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دەبێت، بەڵام هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەسەر خاکی غەززە نامێنێتەوە.


زانیاریی زیاتر: لەو بەندرەوە ڕۆژانە دوو هەزار ژەمە خۆراک بەسەر خەڵکی غەززە دابەش دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان