حەوت دەروازەی سنووریی لە هەرێمی كوردستان دەكرێنە فەرمی

شەیری بکە لە:
حەوت دەروازەی سنووریی لە هەرێمی كوردستان دەكرێنە فەرمی

یەكێک لە دەروازە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان- سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن لەبارەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی حەوت دەروازەی سنووریی نا فەرمی لە سنووری هەرێمی کوردستان بکرێنە فەرمی. 


لێدوانی فەرمی : زۆرینەی ئەو دەروازانە بوونەتە ڕاستی و دەبێت لەلایەن بەغدادەوە بڕیاری فەرمیی بوونیان بۆ دەربکرێت، چونکە ئێستا هەموویان کارەکانیان بەشێوەی یاسایی دەکەن و بوونەتە شوێنی پەیداکردنی سەرچاوەی دارایی هەزاران خێزان، ئەو مەبەستەش لێکتێگیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە. ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت. 


لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق پێشنیازی داخستنی دەروازە نا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرزکردووتەوە و ڕایگەیاندووە، بوونی ئەو دەروازانە مەترسین بۆسەر بەرهەمی ناوخۆیی.


بۆچی گرنگە: بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان  چاوەڕوانی لیژنەیەکی پەیوەنديدار لەبەغدا دەکات، بۆ ئەوەی سەردانی دەروازە نا فەرمییەکان بکەن و  بڕیار لەبارەیەوە بدەن، کە ژمارەیان حەوت دەروازەیە، چواریان لە سلێمانین، دوو لە هەولێرن، یەک دەروازی نا فەرمیش دەکەوێتە   ئیداری سەربەخۆی زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک.


باکگراوند: لە عێراق 20 دەروازی نافەرمی هەن، حەوتیان لە هەرێمی کوردستانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: