دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا - وێنە:politics
ئاڤا نیوز
لارا ترەمپ، بووکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، پۆستێکی باڵای لە کۆمیتەی نیشتمانی پارتی کۆمارییەکان وەرگرت؛ ترەمپیش بووکەکەی بە کەسێکی زیرەک و بە توانا وەسف دەکات.
بۆچی گرنگە: ئەم ڕووداوە لە بەرژەوەندی ترەمپدایە، بەوەی دەستی سەرۆکی پێشووی ئەمریکای بەسەر پارتەکەدا بەهێزتر دەکات، پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەری ئەمریکا.
چیرۆکی سەرەکی: مایکل واتلی سەرکردەی پارتی کۆمارییەکان لە باکووری کارۆلینا و لارا ترەمپ بووکەکەی ترەمپ هەردووکیان بەربژێربوون، بە ڕێککەوت هەردووکییان بە دەنگی 168 ئەندامی پارتی کۆمارییەکان لە شاری هیوستن وەک "هاوسەرۆک"ـی کۆمیتەی نیشتمانی پارتی کۆمارییەکان هەڵبژێردران.
زانیاریی زیاتر: ئەو پلەیەی بووکەکەی ترەمپ وەریگرتووە تایبەتە بە کۆکردنەوەی پارە بۆ کاندیدەکانی کۆمارییەکان و دواتریش بەسەریاندا دابەشی دەکات.
لێدوانی فەرمی: لارا ترەمپ کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئێریک کوڕی ناوەندی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کردووە، گوتی: وەک خەزوورم دەڵێت، پارتەکەیان یەک ئامانجی هەیە ئەویش "بردنەوەی گەورەیە" لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بووکەکەی بە کەسێکی بەهرەمەند و بە توانا وەسف کرد و گوتی "ئەو دووانە بەهرەمەند و زیرەکن، پێشووتر لە ململانێدا تاقیکراونەتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت