دوای جەژنی ڕەمەزان زیاتر لە 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هەژاران دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیروپشک بۆ زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و هەژاران بکات، پرۆسەکە فەرمانبەرانیش دەگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاردرا بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت، بەشێکیان تەواو کراون و بڕیارە دوای جەژن تیروپشکیان بۆ بکرێت و دابەشبکرێن.
لێدوانی فەرمی: توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کارکردن لە یەکەی نیشتەجێبوونی هەژاران و کەمدەرامەتان بەردەوامە و بەشێکیان تەواو کراوە، بڕیارە لەدوای جەژنی ڕەمەزان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابەشبکرێت، داوامان لە پارێزگا و شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە زانیاریمان بۆ ڕەوانە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە تیروپشک بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لەو کەسانەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕکردۆتەوە و ناویان دەرچووە، فەرمانبەران سەرپشک دەبێت لەوەی زەوی وەربگرێت یاخود یەکەی نیشتەجێبوون، بۆیە پێویستە تەنیا یەکێک لەو دووانە وەربگرێت، چونکە وەکو سوومەند هەژمار دەکرێت.
ئەمەش بزانە: سەرەرای ئەوەی بەشێک لە یەکە نیشتەجێبوونەکان تەواو نەکراوە، بەڵام ئێمە مەبەستمانە دەست بە دابەشکردنی بکەین، بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت لە داھاتوودا دەبێتە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوون و دوودڵ نەبێت، لە ھەوڵداین تەواوی یەکەکان تەواو بکرێن و خەڵک بچنە ناو یەکەکانی خۆیانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەی نیشتەجێبوونی هەژاران و کەمدەرامەتان بە قیستی درێژخایەن دەدرێت؛ پرۆژەکە حکومییە و بێ پێشەکیە و لە ماوەی 25 ساڵ قیستەکەیان تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جارێکی دیکە حووسییەکان بۆردوومان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پایتەختی نەورۆز بە ئامادەبوونی هەزاران کەس شەوێکی تایبەتی بەڕێکرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی هەینی یەکەم ڕۆژی "لەنگەری بەهارە"
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی جیاوازترین كەرنەڤاڵ لە پایتەختی نەورۆز بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵی چوالەکانی ئاگری جوانییەکی تایبەتیان بە ناوچەکە بەخشیوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە کەسێک کە خۆی بە پزیشک ناساندووە دەستگیر دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 14 تیم چاودێری ڕۆژانی پشووی نەورۆز دەکەن