لە هەفتەی داهاتووەوە هاونیشتمانیان دەتوانن بۆ دانانی کارەبای وزەی خۆر قەرزی بانکی وەربگرن
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش

دانانی سۆلار پانێڵ بۆ کۆکردنەوەی وزەی خۆر و گۆڕینی بۆ کارەبا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا، پێدانی قەرزی بانکی بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر کە ماڵان و پڕۆژە جیاوازەکان دەگرێتەوە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بچێتە بواری جێبەجێکردن.
وێنە گەورەکە: بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر وەک یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی کارەبا دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، عێراق دەیەوێت لەڕێگەی پێدانی قەرزی بانکی فشار لەسەر تۆڕی کارەبا کەمبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.ئامانج مەحموود هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق و سەرپەرشتیاری دۆسیەی قەرزی بانکی بۆ کارەبای وزەی خۆر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە هاونیشتمانیان دەتوانن بچنە ئەو کۆمپانیایانەی دیاریکراون بۆ دابینکردنی کارەبای وزەی خۆر و دواتریش لە بانکەکانەوە بڕی قەرزەکە وەربگرن، ئەو پارەیەی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراوە یەک ترلیۆن دینارە واتا 800 ملیۆن دۆلارە.
د.ئامانج مەحموود لەبارەی وردەکاریی پڕۆژەکە ئەمانەی وت:
- بڕی قەرزەکە بۆ ماڵان 30 ملیۆن دینارە و بە ماوەی پێنج ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە و بڕیارە ماوەکەی بکرێتە حەوت ساڵ.
- پڕۆژەی کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێبوونی گەورە و خزمەتگوزاری یەک ملیار دینارییان پێ دەدرێت زیادە خستنەسەرەکەی زیاترە.
- بڕی زیادە خستنەسەری قەرزەکە بۆ ماڵان کەمتر لە %3 دەبێت کە ئەمە تەنیا بۆ ڕێکاری بانکییە، لەو بڕە تەنیا سەدا یەک بۆ بانکی ناوەندی دەبێت.
- هەر بانکێک لەلایەن بانکی ناوەندی ڕێگەپێدرانی هەبێت دەتوانێت بێتە ناو ئەو دەستپێشخەرییە.
- کۆمپانیاکان دابەشی چوار ناوچە کراون لە عێراق، کۆمپانیاکانی باشوور، فوراتی ناوەڕاست، ناوەڕاست و کۆمپانیاکانی باکووری عێراق کە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکووری عێراق دەگرێتەوە.
- لە پارێزگاکانی باکووری عێراق هەشت کۆمپانیا دیاریکراون و چواریان لە هەرێمی کوردستانن، لە ئایندە 75 کۆمپانیای دیکە دێنە ناو پڕۆژەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جارێکی دیکە حووسییەکان بۆردوومان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پایتەختی نەورۆز بە ئامادەبوونی هەزاران کەس شەوێکی تایبەتی بەڕێکرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی هەینی یەکەم ڕۆژی "لەنگەری بەهارە"
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی جیاوازترین كەرنەڤاڵ لە پایتەختی نەورۆز بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵی چوالەکانی ئاگری جوانییەکی تایبەتیان بە ناوچەکە بەخشیوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە کەسێک کە خۆی بە پزیشک ناساندووە دەستگیر دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 14 تیم چاودێری ڕۆژانی پشووی نەورۆز دەکەن