ئۆکرانیا هۆشداری لە کەمبوونەوەی هاوکارییەکانی ڕۆژئاوا بۆ وڵاتەکەی دەدات

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینی لە ناوچەی چێرنیهیڤ لە باکووری ئۆکرانیا - وێنە: AP

ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینی لە ناوچەی چێرنیهیڤ لە باکووری ئۆکرانیا - وێنە: AP

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای ئەوەی زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا بەردەوامە لە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بۆ داواکردنی هاوکاری سەربازی، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دەڵێت، هاوکارییەکانی ڕۆژئاوا کەمی کردووە.

 

بۆچی گرنگە: ئۆکراینا لە شەڕێکی گەرمدایە لەگەڵ ڕووسیا و چاوی لە پاڵپشتییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ڕووسیا بەهۆی بێ چەکی شکست نەهێنێت.

 

وێنە گەورەکە: وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا هۆشداری لە کەمبوونەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا و گەیاندنی بەردەوامی پێداویستییە سەربازییەکان دا کە "دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە فراوانبوونی شەڕ لە دەرەوەی ئۆکراینا".

 

لێدوانی فەرمی: دیمیترۆ کولێبا لە سەردانەکەیدا بۆ ڤیلنیۆس ڕایگەیاندووە، "ئەو ستراتیژییەی کە لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی هاوکاری بە شەمەندەفەر بۆ ئۆکراینا دامەزراوە، کاریگەر نەماوە".

 

زانیاریی زیاتر: ئۆکراینا داوا دەکات ئەو چەک و تەقەمەنیانەی کە وڵاتەکەی پێویستی پێیەتی "بەبێ سنووردارکردن و لە کاتی گونجاودا" دابین بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان