لە 8ـی مارس ژنانی فەڵەستینی ئەزموونی "تاریکترین ڕۆژەکانیان" دەکەن

شەیری بکە لە:
دایكێک بەدیار منداڵەکەیەوە دەگریێت کە بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە گیانی لەدەستداوە - وێنە:AA

دایكێک بەدیار منداڵەکەیەوە دەگریێت کە بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە گیانی لەدەستداوە - وێنە:AA

ئاڤا نیوز

 

لەکاتێکدا جیهان یادی ڕۆژی جیهانیی ژنان دەکاتەوە، ژنانی فەڵەستین لەژێر دەنگی بۆمبەکان ئەزموونی گەورەترین کارەساتی سەدە دەکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: لەیادی 8ـی مارسدا، ژنانی جیهان بە ئاهەنگ و خۆڕازاندنەوە یادی ئەوە ڕۆژە بەرز ڕادەگرن، لەلایەکی دیکەی ئەم جیهانە لەسەر زەوییەکانی فەڵەستین خوێنی هەزاران دایک و ژن لەو وڵاتە دەرژێت.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد شتایە، سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین گوتی: لەکاتێکدا "ڕۆژی جیهانیی ژنان" لە جیهان بەڕێوەدەچێت کە ژنانی فەڵەستینی "لە تاریکترین ڕۆژەکانی مێژووی میللەتەکەمان دەژین".

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ژنانی فەڵەستینی "ماتەمینی ئازیزانیان دەگێڕن، دەکوژرێن، ئاوارە دەبن، لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ بێبەش دەکرێن، هەموو جیهانیش ئەمە دەبینن و دەبیستن".

 

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئامارێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە، 8 هەزار و 900 ژن کوژراون، و زیاتر لە 23 هەزاریش برینداربوونە، 60 هەزار ئافرەتی دووگیانیش ڕووبەڕووی مەترسی مەرگ دەبنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان