سەركردەكانی حەماس لە سەر ئاگربەست بۆچوونی جیاوازیان هەیە

شەیری بکە لە:
سەركردەكانی حەماس لە سەر ئاگربەست بۆچوونی جیاوازیان هەیە

دیمەنێكی شەڕ لە غەززە- AFP

ئاڤا نیوز


لە كاتێكدا هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە بەردەوامن، باس لەوە دەكرێت كە جیاوازیی جددی لە نێوان سەركردەكانی حەماس لە سەر ئاگربەست هەیە. 


وێنە گەورەكە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ئاشكرایكردووە: یەحەیا سەنوار، سەركردەی حەماس لە غەززە لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی لە دەرەوەی وڵات، جیاوازیی جددی لە بۆچوونیان سەبارەت بە مەرج و داواكارییەكانی تایبەت بە ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان هەیە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵوێستی سەنوار تووندترە و دەیەوێت لە بەرامبەر ئازادكردنی بارمتەكاندا ئیمتیازی زیاتر لە ئیسرائیل وەربگرن، وەك گەیشتن بە ئاگربەستێكی هەمیشەیی و كشانەوەی هێزەكانی ئیسرائیل لە غەززە. بەڵام هەنیە كە لە گفتوگۆكاندا بەشدارە، نەرمیی زیاتر دەنوێنێت و بەوەندە ڕازییە كە ئاگربەستێكی شەش هەفتەیی بێتە ئاراوە و لەو ماوەیەدا پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئیسرائیل باس بكرێت. 


زانیاریی زیاتر: لە گفتوگۆكانی ئاگربەستدا بڕیاری كۆتایی حەماس لای یەحیا سەنوارە؛ تا ئێستاش گفتوگۆكان بە ئەنجام نەگەیشتوون، لەكاتێكدا تەنیا چەند ڕۆژێكی كەم بۆ هاتنی مانگی ڕەمەزان ماوە و تا دێت ئومێدەكان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بەر لە دەستپێكی ڕەمەزان كەمتر دەبنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: