ئەمریكا:درۆن و موشەکەکانی حووسییەکانمان کردووەتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئەمریكا:درۆن و موشەکەکانی حووسییەکانمان کردووەتە ئامانج

صەكدارێكی حووسی- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی موشەکیی حووسییەکان، هاوکات بەرپەرچی هێرشە درۆنییەکانیان داوەتەوە. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، سێنتکۆم، ڕایگەیاند: چوار مووشەکی دژە کەشتی و درۆنێکیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن کردوونەتە ئامانج. هاوکات سێ درۆنی حووسییەکانیان کە بەرەو کەنداوی عەدەن ئاراستە کرابوون، خستوونەتە خوارەوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا و بەریتانیا لە بۆردوومانکردنی پێگەی حووسییەکان لە یەمەن بەردەوامن و دەڵێن بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی جوڵەی کەشتیوانی ئەو هێرشانە دەكەن.


باکگراوند: حووسییەکان بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناو دەریای سوور و کەنداوی عەدەن؛ ئەوان دەڵێن بۆ پاڵپشتیکردن لە غەڵکی غەززە لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیلدا ئەم هێرشانە دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان