گوتەبێژی حکومەت لەبارەی پارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە روونکردنەوە دەدات
- بزنس
- 14 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو 618 ملیار دینارەی حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بنێرێت، ئەگەر مانگانە هەر ئەوەندە بێت بەشی مووچە ناکات و کورتهێنان دروستدەبێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای 875 ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا كردبوو تاوەکو یاسای بودجەی ساڵی 2024 هەمواردەکرێتەوە، بەڵام رۆژی یەکشەممە 14-01-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا تەنیا 618 ملیار دینار بنێرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: بڕی ئەو پارەیەی حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت، 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینارە، ئەمەش لە چوارچێوەی خەرجی ڕاستەقینە بۆ مانگی یەکی ساڵی 2024، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها بۆ مووچە پێویستی بە 875 ملیۆن دینارە، خەرجیی مانگانەی حكومەتیش زیاتر لە 100 ملیار دینارە، ئەمە لەکاتێکدایە داهاتی ناوخۆی کوردستان 320 ملیار دینارە، بڕێكی زۆری داهاتی ناوخۆش بەشێوەی کاش نییە و تەنها ژمارەیە ، بەمپێیە پارەکەی بەغدا و داهاتی ناوخۆ بەشی مووچە و خەرجی حکومەت ناکات و کورتهێنان دروستدەبێت.
لێدوانی فەرمی: "ئەو 618 ملیار دینارەی حكومەتی عێراق بڕیاری داوە بینێرێت، بەشی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات و ئەگەر بڕیار بێت هەەموو مانگێک تەنها ئەوەندە بنێردرێت کورتهێنان دروستدەبێت". پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وای بە ئاڤا میدیا گوت.
زانیاری زیاتر: ئەو بڕە پارەیەی عێراق بڕیاری داوە بینێرێت، نە قەرزە و نە ناوی لێنراوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، بەڵام ناویان لێناوە "پارەدارکردن" و بۆ خەرجكردن بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدرێت.
چاوەڕوانییەکان: حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەكات ئەو 618 ملیارە بگات و پاشان لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی روونكردنەوە بدات، كە چۆن دەتوانن لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا مووچەی فەرمانبەران دابین بكەن.
هەنگاوی داهاتوو؛ بڕیارە دوای پەسندکردنی هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کێشەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بەیەکجاریی چارەسەربکرێت و مووچە لە خەرجی ڕاستەقینە جیابکرێتەوە.
هەر پەیوەست بەم بابەتە جاسم محهمهد عهبوود، سەرۆکی دادگهی فیدراڵی عێراق دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، ئێستا دادگهی فیدراڵی تاوتوێی کۆمەڵێک پرس دەکات کە یەکەمیان پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانە. جەختیشی کردەوە پێویستە چارسەرێكی ریشەیی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە و دەبێت مووچەخۆران لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە لە هەمان کات مووچە وەربگرن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە تورکیا سزای مێتا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت