سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەشتی مارس پەیامێک بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەشتی مارس پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، پشتیوانی خۆی بۆ مافەکانی ژنانی کوردستان دووپات کردەوە.


لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هەشتی مارس پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، لە سەرجەم ژنانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت.


زانیاریی زیاتر: لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆم بۆ مافەکانی ژنانی کوردستان دووپات دەکەمەوە و ڕۆڵی ژنانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنم.


باکگراوند: لە ساڵی 1921 ڕۆژی هەشتی مارس وەک ڕۆژێکی تایبەت بە ژنان لە جیهاندا ناسێنرا و ساڵی 1978 بە فەرمی لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕۆژی هەشتی مارس تایبەت بە ژنان دیاریکرا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان