ئیسرائیل پلانی هێرشی زەمینیی بۆ سەر لوبنان هەیە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل پلانی هێرشی زەمینیی بۆ سەر لوبنان هەیە

سنووری لوبنان و ئیسرائیل- وێنە: AP

ئاڤا نیوز


کەناڵی 13 ی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل پلانێک ئامادە دەکات بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەناڵی 13 ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە: هێرتسی هالیفی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل جەنراڵ چیکۆ تامیر کە پلانی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە داڕشت ئەرکدار کردووە تا پلانی هێرشی زەمینیی بۆ سەر لوبنانیش دابڕێژێت.


لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی "ئەخبار" ی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان ئەوەی ئاشکراکردووە "ئیسرائیل وڵاتانی ئەوروپای ئاگادارکردووەتەوە تا 15 ی ئادار کات هەیە تا ململانێی سیاسی لەگەڵ لوبنان یەکلایی بکەینەوە ئەگەرنا هێرشی زەمینیی دەستپێدەکەین"


باکگراوند: لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە حەماس هێرشی لەناکاوی کردە سەر ئیسرائیل و پاشانیش ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد، لە سنوورەکانی ئیسرائیل و لوبنان گرژی و ئاڵۆزی درووستبووە و تائێستاش دەیان سڤیل و سەربازی سوپای ئیسرائیلی و چەکداری حەماس کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان