سەرۆكوەزیران بارزانی: پشتیوانیی داخوازییە ڕەواكانی ژنان دەكەم

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران بارزانی: پشتیوانیی داخوازییە ڕەواكانی ژنان دەكەم

سەرۆكوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز


بەبۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، سەرۆکوەزیران بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ژنانى کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان دووپات دەکاتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ژنانى کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفرازییان بۆ دەخوازم، هەمیشە پشتیوانیی لە داخوازییە ڕەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لە پێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندرووست. سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامەکەیدا وای نووسیوە.


زانیاریی زیاتر: هەر لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران بارزانیدا هاتووە: لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ژنانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانیی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانی ڕەگەزی دووپات دەکاتەوە، ڕۆژی جیهانیی ژنان، لەژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە لە ئاشتی و شادیدا بژین .


هەشتی مارس لە چییەوە هاتووە؟


 ساڵی 1857 دا و لە ڕۆژی هەشتی مانگی  سێ دا ئەو ژنانەی لە یەکێک لە کارگەکانی  ڕستن و چنین لە نیویۆرک کاریان دەکرد  ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان کرد بۆ زیادکردنی پارەی کارکردن و کەمکردنەوەی کاتی کارکردنیان، بەڵام لە کاتی ئەم خۆپیشاندانانەدا بەشێک لە ژنانی خۆپیشاندەر لە لایەن پۆلیسەوە لەو وڵاتە دەست بەسەر کران و هەندێکیان بریندار و هەندێکی دیکەیان کوژران، ئەم خۆپێشاندانە بووە ڕۆژێکی مێژوویی.


نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو ڕۆژەی بە فەرمی ناساند


لە ساڵی 1921 ڕۆژی هەشتی مارس وەک ڕۆژێکی تایبەت بە ژنان لە جیهاندا ناسێنرا و ساڵی 1978 بە فەرمی لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕۆژی هەشتی مارس تایبەت بە ژنان دیاریکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان