سەرۆكی ئۆكراینا سەردانی توركیا دەكات

شەیری بکە لە:
سەرۆكی ئۆكراینا سەردانی توركیا دەكات

وێنەی كۆبوونەوەیەكی پێشووی زێلێنسكی و ئەردۆغان- گێتی

ئاڤا نیوز


ڤۆلۆدمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا، لە سەردانێكی فەرمیدا سبەی دەگاتە توركیا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایگەیاند: ڤۆلۆدمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا سبەینێ سەردانی توركیا دەكات و چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا دەكەوێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەردانەكەی زێلێنسكی بۆ توركیا، شەڕی ئۆكرانیا و ڕووسیا، ڕێككەوتنی ڕێڕەوی دانەوێڵە و گەڕان بەدوای ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا بە وردی باس دەكرێت.


بۆچی گرنگە: سەردانەكەی زێلێنسكی لە كاتێكدایە، شەڕی ئۆكراینا و ڕووسیا گەرمە و توركیاش پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ڕووسیا هەیە. 


زانیاریی زیاتر: زێلێنسكی ئەم ماوەیە لە هەوڵی كۆكردنەوەی هاوكاری سەربازییە بۆ سوپای وڵاتەكەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: