ئەمریکا بەندەرێک بۆ یارمەتییە مرۆییەکانی غەززە دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بەندەرێک بۆ یارمەتییە مرۆییەکانی غەززە دەکاتەوە

هەڵدانە خوارەوەی یارمەتی مرۆیی بۆ دانیشتووانی غەززە لەلایەن ئەمریكاوە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا فەرمان بە سوپای وڵاتەکەی دەکات، بەندەرێک لە غەززە درووست بکەن بۆ ئەوەی هاوکاری پێشکەش بە دانیشتووانەکەی بکەن.


بۆچی گرنگە: بە درووستکردنی ئەم بەندەرە ڕێژەیەکی زیاتر هاوکاریی مرۆیی بە هاووڵاتیانی غەززە دەگات.


لێدوانی فەرمی:بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی فەرمان بە سوپا بکات، بەندەرێک بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابمەزرێنێت.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گوتەی ئەو بەرپرسە، بایدن لە گوتارەکەی ئەمشەویدا ڕایدەگەێنێت کە ڕێنمایی سوپای ئەمریکای کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی بەپەلە بۆ دامەزراندنی بەندەرێک لە غەززە.


لە لایەکی دیکەوە:  بۆ جاری سێیەم، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک ، سوپای ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای ئوردن، لە ڕێگەی فڕۆکەی ئەمریکی سی-130 زیاتر لە 38 هەزار سەبەتەی خۆراکی بۆ دانیشتووانی غەززە هەڵدایە خوارەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان