سوێد بە فەرمی بوو بە ئەندامی ناتۆ

شەیری بکە لە:
سوێد بە فەرمی  بوو بە ئەندامی ناتۆ

سەرۆکوەزیرانی سوێد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن لەکاتی بە فەرمی ناساندنی سوێد لە هاوپەیمانیی ناتۆ. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


لە ڕێوڕەسمێکدا لە واشنتن ، سوێد بووە  32 هەمین ئەندامی ناتۆ، سەرۆکوەزیرانی سویدیش دەڵێت "پەیوەست بوون بە ناتۆ سەرکەوتنی ئازادییە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی لە واشنتن، دوای پەسەندکردنی لەلایەن 31 ئەندامی دیکەی هاوپەیمانیەکەوە، بەڵگەنامەی بە ئەندامبوونی سوێدی لە ناتۆ پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی سوێد کرد، بەمەش " سوید بوو بە 32 هەمین ئەندامی ناتۆ".


لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن لە کاتی ڕادەستکردنەوەی بەڵگەنامەکە گوتی: شتی باش بۆ ئەو کەسانە دێت کە چاوەڕوانن.


لەلایەکی دیکەوە: ئۆڵف کریستەرسەن، سەرۆکوەزیرانی سوێد گوتی: پەیوەست بوون بە ناتۆ  سەرکەوتنی ئازادییە.


بۆچی گرنگە: لەدوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بەشێک لەوڵاتانی ئەوروپا هەوڵدەدەن ببنە ئەندامی ناتۆ، بەهۆی مەترسی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکانیان.

 

باکگراوند: سوێد لە 18ی ئایاری 2022 داوای ئەندامێتی لە ناتۆدا کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان