لە نەیجیریا زیاتر لە 100 ژن دەڕفێنرێن

شەیری بکە لە:
لە نەیجیریا  زیاتر لە 100 ژن دەڕفێنرێن

وێنە- AFP

ئاڤا نیوز


گرووپێکی جیهادی كە ناویان "بۆكۆ حەرام" ە لە باکووری رۆژهەڵاتی نەیجیریا زیاتر لە 100 ژنيان ڕفاند.


وێنە گەورەکە: گرووپە چەکدارە جیهادییەکان، لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕفاندنی بە کۆمەڵی ژنانی ویلایەتی بۆرنۆیان دەستپێکردووە، بە جۆرێک پۆلیس تاوەکو ئێستا ئامارێکی ڕوونی ژمارەی ژنە وون بووەکان لەبەردەست نییە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرکردەکانی میلیشیا دژە جیهادییەکان، دەوڵەتی ئیسلامی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە لە پشت ئەم هێرشەی ویلایەتی بۆرنۆیە.


لێدوانی فەرمی: عەلی بوکار، بەرپرس لە یەکەی زانیاریی حکومەتی خۆجێی لە نگالا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند:   113 ژن بێسەروشوێنن و ژنانی ئاوارە و دانیشتووی خێمەکان، زۆرترین جار ڕووبەڕووی  ڕفاندن دەبنەوە.


پێدراوە ڕاستەکان : ئەو گرووپە جیهادییە "بۆكۆ حەرام" لە 2009 ەوە زیاتر لە 40 هەزار کەسیان کوشتووە و دوو ملیۆن دانیشتووی ئەو وڵاتەش بەهۆیانەوە ئاوارەبوون.


باکگراوند: لە سەرەتای مانگی شوباتدا، چەکدارەکان لانیکەم 35 ژنیان ڕفاند کاتێک لە ویلایەتی کاتسینا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەوە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی دەگەڕانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان