سەرۆک بارزانی: ڕێککەوتننامەی 11ـی ئازار بووە هۆی بەهێزتربوونی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان
- کوردستان
- 11 ئازار

وێنەیەکی سەرۆک مەسعود بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە ساڵوەگەڕی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی 11ـی ئازار پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بۆ یەکەمین جار حکومەتی عێراقی دانی بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کورد نا و ئەو دەرفەتە هاتە کایەوە گەلی کوردستان بتوانێ کار لەسەر خۆبەڕێوەبردن و بەهێزکردنی زمان و کولتوور و سەقامگیری بکات."
وێنە گەورەکە: زامننەکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، بەرهەڵستی و شۆڕشی چەکداری لەلایەن سەکردایەتی کورد بەدیهێنا، ڕێککەوتننامەی 11ـی ئازاریش وەک بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوول سەیر دەکرێت کە لەناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو بەسەرکردایەتی بارزانی نەمر کرا.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە یادی 55 ساڵەی ئەو ڕێککەوتنەدا دەڵێت:-
-ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەستکەوتێکی مێژوویی و گرنگی خەباتی گەلی کوردستانە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر.
-بۆ یەکەمین جار حکومەتی عێراقی دانی بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کورد نا و ئەو دەرفەتە هاتە کایەوە گەلی کوردستان بتوانێ کار لەسەر خۆبەڕێوەبردن و بەهێزکردنی زمان و کولتوور و دابینکردنی سەقامگیری بکات.
-ئەو ڕێککەوتنە بەرهەمی تێکۆشان و خەباتی پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول بوو و بووە هۆی بەهێزتربوونی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان.
-پێشمەرگە و خەباتگێڕانی شۆڕشی ئەیلوول بە کۆڵنەدان و پێداگری و ورەی پۆڵایینیان دەستکەوتی گەروەیان بۆ گەلەکەیان مسۆگەر کرد.
باکگراوند: ڕێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 لە 15 خاڵ پێکهاتبوو، ڕێککەوتنەکە لە نێوان مستەفا بارزانی، ڕێبەری شۆڕشی کوردستان و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی عێراق بوو. لەم ڕێککەوتنە بۆ یەکەمجار کورد وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی و زمانی کوردی وەک زمانی دووەمی عێراق دانیپێدانرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا