لە یەک مانگدا 109 هەزار کارتی بایۆمەتری دەرهێنراون

شەیری بکە لە:
لە یەک مانگدا 109 هەزار کارتی بایۆمەتری دەرهێنراون

ئامێرێکی ئەلیکترۆنی دەنگدان، وێنە، محەممەد شوانی -ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە تاوەکو 06-03-2024، زیاتر لە 109 هەزار کەس لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی دەرهێنانی كارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان کردووە.

بۆچی گرنگە: دوای دیاریکردنی وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هاونیشتمانییان زیاتر ڕوویان لە دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری کردووە، ئەمەش جۆشوخرۆشی دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن نیشاندەدات.

لێدوانی فەرمی: "لە 01-02-2024 تاوەكو 05-03-2024، لە هەرێمی كوردستان 109 هەزار و 18 كەس مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی كارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان کردووە، هەروەها لە 01-01-2024 تاوەکو 06-03-2024، 10 هەزار و 810 كەس کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە." جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.

ژمارەکان وادەڵێن: 109 هەزار و 18 كەس لە هەرێمی کوردستان مامەڵەی كارتی بایۆمەترییان کردووە:

هەولێر: 54 هەزار و 199 کەس.

دهۆک: 24 هەزار و 374 کەس.

سلێمانی: 30 هەزار و 472 کەس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: