گۆڕان هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەکات و ڕێکخەر دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
گۆڕان هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەکات و ڕێکخەر دەگۆڕێت

دیمەنێک لە کاتی ڕاگەیاندنی بەلاغی کۆتایی دووەمین کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرچاوە: میدیای حیزبەکە

ئاڤا نیوز
 

بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژانی 13 و 14ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی دەکات، لەو هەڵبژاردنەدا برپرسی نوێ هەڵدەبژێردرێن و ڕێکخەری گشتیش دەگۆڕدرێت.

 

وێنە گەورەكە: بزووتنەوەی گۆڕان دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەكات، تێیدا ئەنجوومەنی مەكۆكان و دواتر ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و خانەكانی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێردرێن.

لێدوانی فەڕمی: سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا میدیای گوت: پێش ئەوەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بكرێت، بزووتنەوەی گۆڕان لە ناوخۆدا هەڵبژاردن دەكات و ناوەڕاستی ئەم مانگە هەموو ڕێکارێکی هەڵبژاردنەكە تەواو دەبن.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی لەم هەڵبژاردنەدا بە ئەگەری 99% عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری بزووتنەوەکە دەگۆڕدرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:
لە هەڵبژاردنەکەدا باژێڕوان، سكرتێری مەكۆ و بەرپرسی دارایی هەڵدەبژێردرێن، بزووتنەوەی گۆڕان 25 مەكۆی هەیە، ئەمانە ڕاستەوخۆ دەبنە ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیش خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی هەڵدەبژێرن.

 باکگراوند: نێوەڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆران بە دروشمی "گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان" لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی سازکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان